هێرشی مووشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر کووەیت
PeyamaKurd - هێرشی مووشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر کووەیت
کووەیت ڕایگەیاند کە ڕووبەڕووی شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بووەتەوە؛ ڕووداوێک کە هاوکات بوو لەگەڵ ئاڵوگۆڕی هێرشەکانی نێوان ئەمریکا و کۆماری ئیسلامی، نیشانەیەکی دیکەی داڕمانی ئاگربەستی لاواز لە ناوچەکەدایە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆیتەرز، سوپای ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە ڕێگریان چوار فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی هێرشبەری کۆماری ئیسلامی لە نزیک گەرووی هورمز کردووە و وێستگەیەکی کۆنترۆڵ کردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیان لە بەندەر عەباس کردووەتە ئامانج. هەروەها سوپای پاسداران بانگەشەی ئەوەی کردووە کە لە كاردانەوە بەو ھێرشە ئەو بنکەیەی کردووەتە ئامانج کە كە شوێنی دەستپێكی ئۆپراسیۆنی ئەمریکای بووە.
هاوکات کووەیت ڕاپۆرتی ڕێگریکردن لە هێرشە مووشەکییەکان و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بڵاوکردەوە و ئیسرائیلیش هۆشداری دەربارەی چالاکییە ئاسمانییە دوژمنکارییەکانەوە بڵاوکردووەتەوە.