Cîhan
هەڕەشەی دەست بەسەرداگرتنی کەشتی لە کەندئاوی فارس؛ کاردانەوەی تووند بەرامبەر بە پرسی قەرەبووکردنەوەی جەنگ
PeyamaKurd - هەڕەشەی دەست بەسەرداگرتنی کەشتی لە کەندئاوی فارس؛ کاردانەوەی تووند بەرامبەر بە پرسی قەرەبووکردنەوەی جەنگ
ئەندامێکی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نەتەوەیی مەجلیسی شەورای ئیسلامی لە بەیاننامەیەکدا لە کەناڵی سێ ڕایگەیاند، ئەگەر ئەمریکا قەرەبووی جەنگ نەدات، ئێران دەست بەسەر کەشتییەكانی "دوژمن" لە کەندئاوی فارس دا دەگرێت
هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە ئەو کەشتیانە دوای دەست بەسەرداگرتنیان دەفرۆشرێن؛ هەڵوێستێک کە ئاماژەیە بۆ زیادبوونی ئاستی گرژییەکان و چوونە ناو قۆناغێکی هەڕەشە ئابووری و دەریاییەکان
ئەمە لە دۆخێک دایە کە گرژییەکان لە ناوچەی کەندئاوی فارس بە شێوەیەکی بەرچاو زیادیان کردووە و ڕێڕەوی دەریایی و ووزە بوونەتە جێی سەرنجی پێشهاتەکان