Cîhan
هەڵوێستی تووندی عەرەبستان دژی ئێران: مافی خۆمانە لە كاتی پێویست پەنا بۆ كردەی سەربازی ببەین
PeyamaKurd - هەڵوێستی تووندی عەرەبستان دژی ئێران: مافی خۆمانە لە كاتی پێویست پەنا بۆ كردەی سەربازی ببەین
فەیسەڵ بن فەرحان، وەزیری دەرەوەی عەرەبستانی سەعوودی، لە کۆبوونەوەی ووڵاتانی ئیسلامی و عەرەبی دا ڕایگەیاند; ئێران هەڵەیە بڵێ ووڵاتانی کەندئاو ناتوانن ووڵام بدەنەوە، مافی خۆمانە لە کاتی پێویست پەنا بۆ کردەی سەربازی ببەین، هەرورها ووتی ئەو متمانە کەمەی بە کۆماری ئیسلامی مابوو، بەتەواوی نەماوە.
ناوبراو بە ئاماژە بە هێرشی ئێران بۆ سەر دوو پاڵاوگەی ڕیاز، جەختی کردەوە کە پادشاهی سەعوودی بڕیاری پێویست دەدات و مافی ووڵامدانەوەی سەربازی بۆ خۆی دەپارێزێت.