TR KU SO
FB X
Cîhan

واشینتۆن پۆست : سێیەم فڕۆکەهەڵگری ئەمریکا گەیشتە ناوچەکە

سارێ بێ
Sosyal Medya
📅 25 Nisan 2026 03:36

PeyamaKurd - واشینتۆن پۆست : سێیەم فڕۆکەهەڵگری ئەمریکا گەیشتە ناوچەکە

ڕۆژی هەینی، ڕۆژنامەی "واشینتۆن پۆست" ئاشکرای کرد کە توانای سەربازی ئەمریکا لە دەورووبەری ئێران گەیشتووەتە ئاستێکی بێ وێنە، دوای ئەوەی سێیەم کەشتی فڕۆکەهەڵگر جێگیر کرا و دۆناڵد ترامپ یش جەختی لە بەردەوامی فشارەکان کردەوە.

فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) گەیشتنی کەشتییە زەبەلاحەی یوو ئێس ئێس جۆرج ئێچ دەبلیو بووش پشتڕاست کردەوە، کە لە پاڵ هەردوو فڕۆکەهەڵگری جێراڵد فۆرد و ئەبراهام لینکۆڵن لە ئاوەکانی ناوچەکەدا دەبێتە سێیەم هێزی هێرشبەر.

ئەم کەشتییە هەزاران سەرباز و دەیان فڕۆکەی جەنگی پێشکەوتووی هەڵگرتووە. هاوکات بڕیارە لە هەفتەکانی داهاتوودا ٤٠٠٠ سەربازی مارێنزی دیکەش بگەنە ناوچەکە.

Paylas: