TR KU SO
FB X
Cîhan

واشینتۆن پۆست : پێنتاگۆن ئامادەکاری بۆ هێرشی زەمینی لە ئێران دەکات

سارێ بێ
Sosyal Medya
📅 30 Mart 2026 06:30

PeyamaKurd - واشینتۆن پۆست : پێنتاگۆن ئامادەکاری بۆ هێرشی زەمینی لە ئێران دەکات

رۆژنامەی "واشینتۆن پۆست" لە راپۆرتێک دا پەردەی لەسەر پلانە نوێیەکانی وەزارەتی جەنگی ئەمریکا (پێنتاگۆن) لادا بۆ ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی زەمینی لە ناو خاکی ئێران. هەرچەندە دۆناڵد ترامپ بە ئاشکرا ناردنی هێزی زەمینی رەت دەکاتەوە، بەڵام گەیشتنی هەزاران سەربازی بژاردە بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هۆشدارییەکانی کۆشکی سپی بۆ بە دۆزەخ کردنی تاران.
بەپێی زانیارییەکانی واشینتۆن پۆست کە لە زاری چەندین بەرپرسی باڵای سەربازییەوە دەستی کەوتووە، پێنتاگۆن چەند هەفتەیەکە سەرقاڵی داڕشتنی پلانە بۆ ئۆپراسیۆنی زەمینی سنووردار، کە تێیدا هێزە تایبەتەکان و یەکەکانی پیادە بەشدار دەبن. ئامانجی سەرەکی ئەم پلانە دەست بەسەرداگرتنی دوورگەی خارگ و هێرش کردنە سەر ناوچە کەنارئاوەکانی نزیک گەرووی هورمزە، تاوەکوو ئەو چەکانە تێک بشکێندرێن کە کەشتییە بازرگانییەکان دەکەنە ئامانج.

Paylas: