TR KU SO
FB X
Cîhan

ووتەبێژی سوپای ئیسرائیل : جەنگ دژ بە ئێران و حزبۆڵڵا چەند هەفتەی دیکە بەردەوام دەبێت

سارێ بێ
Sosyal Medya
📅 24 Mart 2026 06:08

PeyamaKurd - ووتەبێژی سوپای ئیسرائیل : جەنگ دژ بە ئێران و حزبۆڵڵا چەند هەفتەی دیکە بەردەوام دەبێت

یەکشەممە، عەمید ئیفی دیفرین، ووتەبێژی سوپای ئیسرائیل، لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی دا ڕایگەیاند: "هاووڵاتییانی ئیسرائیل، ئێمە ڕووبەڕووی چەند هەفتەیەکی دیکەی شەڕ دەبینەوە دژ بە ئێران و حزبۆڵڵا." ئاماژەی بەوەش کرد کە سوپای ئیسرائیل ڕۆژانە خەریکی لاوازکردنی تواناکانی ئێران و بریکارەکانیەتی لە ناوچەکەدا.

عەمید دیفرین جەختی کردەوە، ئێران چەقی سەرەکی هەوڵە سەربازییەکانی ئیسرائیلە، بەڵام هاوکات بەرەی باکووری لوبنان وەک بەرەیەکی ستراتیژی دیکە دەمێنێتەوە. ووتیشی: "ئێمە خەریکی ئامادەکارین بۆ چڕکردنەوەی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانمان لە ناو خاکی لوبنان، چوونکە جەنگ لەگەڵ حزبۆڵڵا هێشتا لە قۆناغە سەرەتایی یەکان دایە."

ووتەبێژی سوپای ئیسرائیل پەیامێکی توندی ئاراستەی تاران و هاوپەیمانەکانی کرد و ڕایگەیاند، کە هیچ پەناگەیەکی ئارام بۆ ئێران و گرووپە چەکدارەکانی نامێنێتەوە.

Paylas: