TR KU SO
FB X
Cîhan

ووتەبێژی فەرماندەیی ئێران : ئەمریکا تۆمەتبارە بە شکاندنی ئاگربەست  و هێرشەکان بێ ووڵام نابن

سارێ بێ
Sosyal Medya
📅 08 Mayıs 2026 06:21

PeyamaKurd - ووتەبێژی فەرماندەیی ئێران : ئەمریکا تۆمەتبارە بە شکاندنی ئاگربەست  و هێرشەکان بێ ووڵام نابن

ئاژانسی هەواڵی ئێران تەسنیم ڕایگەیاند، هێرشی هێزە دەریایی یەکانی ئێران بۆ سەر کەشتییەکانی ئەمریکا لە دەریای عوممان بەردەوامە و ھەروەھا بارەگای خاتم ئەلئەنبیا ئەمریكا بە شكاندنی ئاگربەست تۆمەتبار دەكا و دەڵێت ھێرشەكان بێ ووڵام نابن.

▪️ووتەبێژی فەرماندەیی قەرارگای خاتەمۆلئەبیا ووتی : سوپای ئەمریکا پێشێلی ئاگربەستی کردووە و هێرشی کردووەتەوە سەر کەشتییەکی نەوتهەڵگری ئێران، کە لە جاسک بەرەو گەرووی هورمز لە جووڵەدا بووە.

لە نزیک گەرووی هورمز بەرانبەر بە بەندەری فوجەیرەی ئیمارات پەلاماری کەشتییەکی دیکەی داوە.

ئەمریکا بە هاوکاری هەندێک ووڵاتی ناوچەکە هێرشیان کردووەتە سەر ناوچە مەدەنییەکان لە کەنارئاوەکانی بەندەری خەمیر و سیریک و دوورگەی قیشم.

هێزە چەکدارەکانی ئێران لە رۆژهەڵاتی گەرووی هورمز و باشووری بەندەری چابەهار بەرپەرچی کەشتیە جەنگییەکانی ئەمریکایان داوەتەوە.

ووتەبێژەکەی قەرارگای خاتەمۆلئەنبیا "ئەمریکا دەبێت باش بزانێ کە کۆماری ئیسلامی ئێران هەر بەهێزە و بەبێ دوودڵی ووڵامی تووندی هەر دەستدرێژییەک دەداتەوە".

Paylas: