وۆل ستریت جۆرناڵ : واشینتۆن داواکارییەکانی تاران بەگاڵتەجاڕ ناو دەبات
PeyamaKurd - وۆل ستریت جۆرناڵ : واشینتۆن داواکارییەکانی تاران بەگاڵتەجاڕ ناو دەبات
ڕۆژنامەی "وۆڵ ستریت ژۆرناڵ" لە زاری بەرپرسانی ئەمریکییەوە بڵاویکردەوە، دزەپێکردنی زانیارییەکانی پەیوەست بە دانووستانەکان بووەتە هۆی تووڕەیی تاران.
بەرپرسانی ئەمریکی ئاماژە بەوە دەکەن کە داواکارییەکانی سوپای پاسداران، لەوانە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە و پێدانی قەرەبووی دارایی، داواکاری "سەیر و نادیارن و لە واقیعەوە دوورن و جێی گاڵتەجاڕین".
هاوکات ئاژانسی "رۆیتەرز" لە زاری سێ سەرچاوەی باڵای تاران ەوە رایگەیاندووە، ئێران هەڵوێستی خۆی لە دانووستانەکان دا تووندتر کردووە. ئەمەش بەهۆی زیادبوونی هەژموونی سوپای پاسداران لە پرۆسەی بڕیارداندا. تاران داوای "سازشی گەورە" لە واشینتۆن دەکات، کە گرینگترینیان بریتین لە:
١ــ پێدانی گەرەنتی بۆ ئەنجام نەدانی هیچ هێرشێکی سەربازی لە داهاتوودا.
٢ــ پێدانی قەرەبووی زیانەکانی جەنگ.
٣ــ سەپاندنی کۆنتڕۆڵی فەرمی ئێران بەسەر گەرووی هورمزدا.
٤ــ رەتکردنەوەی هەر گفتوگۆیەک لەسەر بەرنامە موشەکییەکەی
٥ــ هەڵگرتنی سزاكانی سەر ئێران