TR KU SO
FB X
Cîhan

وۆڵ ستریت ژۆرناڵ و ڕاپۆرتی نهێنی هەواڵگری ئەمریکا : چین لە شەڕی ئێران سوودی ستراتیژی بەدەست دەهێنێت

سارێ بێ
Sosyal Medya
📅 14 Mayıs 2026 05:02

PeyamaKurd - وۆڵ ستریت ژۆرناڵ و ڕاپۆرتی نهێنی هەواڵگری ئەمریکا : چین لە شەڕی ئێران سوودی ستراتیژی بەدەست دەهێنێت

لە ڕاپۆرتێکی نهێنی هەواڵگری ئەمریکادا هاتووە، چین لە شەڕی ئێران سوودی ستراتیژی بەدەست دەهێنێت. لە هەڵسەنگاندنەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە پەکین لە ڕووی دیپلۆماسی و ئابووری و سەربازییەوە سوودمەندە، لە کاتێک دا ئەمریکا سەرچاوەکانی خۆی لەسەر ململانێیەکان دەڕژێنێت.

دۆزینەوە سەرەکییەکان بریتین لە:

چین لە کاتی هێرشەکانی ئێران دا چەکی بە دەوڵەتانی کەندئاو فرۆشت.

دوای ئەوەی ئێران گەرووی هورموزی داخست، پەکین یارمەتی ووڵاتەکانی دا بۆ بەڕێوەبردنی کەمی ووزە.

شەڕەکە بووەتە هۆی ڕژاندنی کۆگاکانی مووشەک و بەرگری ئەمریکا و نیگەرانییەکانی لەبارەی ئامادەیی بۆ ململانێی تایوان ورووژاندووە.

چین لێکۆڵینەوە لە ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی ئەمریکا دەکات و پەیامی دژە جەنگ بەکاردەهێنێت بۆ ئەوەی ئەمریکا وەک هێزێکی ناسەقامگیرکەر نیشان بدات.

شرۆڤەکاران دەڵێن ئەم ململانێیە کاریگەری جیهانی چینی باشتر کردووە و پێگەی ئەمریکای لەگەڵ هاوپەیمانەکانی لاواز کردووە.

Paylas: