TR KU SO
FB X
Cîhan

وێنەی مانگی دەستکرد؛ جووڵەی گومانئاوی لە پارچین و توونێلە ژێرزەمینییەکانی نزیک نەتەنز

سارێ بێ
Sosyal Medya
📅 12 Temmuz 2026 05:58

PeyamaKurd - وێنەی مانگی دەستکرد؛ جووڵەی گومانئاوی لە پارچین و توونێلە ژێرزەمینییەکانی نزیک نەتەنز

وێنەی مانگی دەستکردی بەدەست ھاتوو لە لایەن سی ئێن ئێن لە كۆمپانیای ڤانتۆر، چالاکی نوێ لە تالقان ٢ لە کۆمەڵگەی سەربازی پارچین و سایتێكی ژێرزەمینی ناسراو بە "كێوی پیکاکس" نیشان دەدەن.

شارەزایان پێیان وایە کە تالقان ٢ لە ماوەی ڕابردوودا پەیوەندی بە تاقی کردنەوە تەقینەوەکانی پەیوەست بە لێکۆڵینەوەکانی چەکی ئەتۆمی یەوە هەبووە. هەروەها وێنەکانی ٢١ی جوون ھەروەھا ھاتن و چوونی ئۆتۆمبێلەكان لە توونێلەكانی سایتی ژێرزەمینی نزیک نەتەنز نیشان دەدەن.

ئەو وێنانە ئەوە دەردەخەن کە کۆماری ئیسلامی هەوڵی ئاوەدان کردنەوە یان پاراستنی ژێرخانی ئەتۆمی هەستیار دەدات، بەڵام تا ئێستا هیچ بەڵگەیەکی سەربەخۆ سەبارەت بە سرووشتی ئەو چالاکییانە لەبەردەستدا نییە.

Paylas: