Cîhan
وەزیری بەرگری ئیسرائیل : ئیسرائیل هێرشێکی پێش وەختەی لە دژی کۆماری ئیسلامی ئەنجامدا -
کاتس وەزیری بەرگری ئیسرائیل باری نائاسایی تایبەت و دەست بەجێی لە هەموو ناوچەکانی ووڵات ڕاگەیاند*\\
حکوومەتی ئیسرائیل *بە مەبەستی نەهێشتنی هەڕەشەکان لە دژی دەوڵەتی ئیسرائیل* هێرشێکی پێش وەختەی لە دژی کۆماری ئیسلامی ئەنجامدا.*
لە ئەنجامدا پێشبینی دەکرێت لە ئایندەیەکی نزیکدا هێرشێکی مووشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر ئیسرائیل و دانیشتووانی سڤیل بکرێت.
بۆیە و بەپێی دەسەڵاتی خۆی بەپێی یاسای بەرگری شارستانی، ئێستا کاتس وەزیری بەرگری ئیسرائیل فەرمانێکی تایبەتی واژۆ کردووە کە بەپێی ئەو فەرمانە باری نائاسایی تایبەت بەسەر بەرەی ناوخۆ لە سەرتاسەری خاکی دەوڵەتی ئیسرائیل دا دەسەپێندرێت.
پێویستە پابەندی ڕێنماییەکانی فەرماندەیی بەرەی ناوخۆ و دەسەڵاتدار بن و لە ناوچە پارێزراوەکاندا بمێننەوە.