TR KU SO
FB X
Cîhan

وەزیری دەرەوەی ئێران : پێویسته ووڵاتانی هەرێمی ڕێگه نەدەن خاکی خۆیان بۆ هێرش کردنه سەر ئێران به کاربهێندرێت

سارێ بێ
Sosyal Medya
📅 29 Haziran 2026 06:00

PeyamaKurd - وەزیری دەرەوەی ئێران : پێویسته ووڵاتانی هەرێمی ڕێگه نەدەن خاکی خۆیان بۆ هێرش کردنه سەر ئێران به کاربهێندرێت

🔸عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ عەلی فالح زەیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبووەوە.

🔸وەزیری دەرەوەی ئێران جەختی لە ئیرادەی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ پتەوکردن و فراوان کردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ عێراق لە هەموو بوارەکان دا کردەوە، پەرەپێدانی هاوکارییەکانی نێوان دوو ووڵات لە بوارەکانی سیاسی، ئابووری، ئەمنی، بازرگانی، فەرهەنگی و گەل بە گەل وەک دابین کردنی بەرژەوەندی هاوبەشی دوو نەتەوە و هاوتەریب لەگەڵ بەهێزکردنی سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەکە هەڵسەنگاند.

🔸 عێراقچی هەروەها دوایین پرۆسەی دیپلۆماسی بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕی سەپێندراوی ئەمریکا و ئیسرائیل لەدژی ئێران خستەڕوو، جەختی لەسەر پێویستی هەوڵ دان بۆ هەموو ووڵاتانی ناوچەکە کرد بۆ پاراستنی ئاسایش و ئارامی، بەتایبەتی لەڕێگەی پێشگرتن لە دەستدرێژکاران لە بەکارهێنانی خاک و ئاسانکارییەکانی خۆیان بۆ هێرشی نایاسایی دژی ئێران.

🔸سەرۆک وەزیرانی عێراق بە ئاماژەدان بە پەیوەندییە قووڵەکانی دۆستایەتی نێوان عێراق و ئێران جەختی لەوە کردەوە کە حکوومەتی نوێی عێراق سوورە لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەموو بوارەکاندا.

Paylas: