TR KU SO
FB X
Cîhan

 ١٢ ووڵاتی عەرەبی داوای دەست بەجێی ڕاگرتنی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر ووڵاتەکانیان دەکەن.

سارێ بێ
Sosyal Medya
📅 20 Mart 2026 06:21

PeyamaKurd -  ١٢ ووڵاتی عەرەبی داوای دەست بەجێی ڕاگرتنی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر ووڵاتەکانیان دەکەن.

بەیاننامەی هاوبەشی ١٢ ووڵاتی عەرەبی و ئیسلامی لە ڕیاز؛ داوای ڕاگرتنی خێرای هێرشەکان و شەرمەزارکردنی کردەوەکانی کۆماری ئیسلامی 

دوای کۆبوونەوەیەک لە ڕیازی پایتەختی سەعوودیە، وەزیرانی دەرەوەی ١٢ ووڵاتی عەرەبی و ئیسلامی بە دەركردنی بەیاننامەیەکی هاوبەش، خوازیاری ڕاگرتنی دەست بەجێی هێرشەکانی کۆماری ئیسلامی و پابەندبوون بە یاسا نێودەوڵەتییەکان بوون.

لەو بەیاننامەیەدا هێرشەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر ووڵاتانی کەندئاوی فارس، ئوردن، کۆماری ئازەربایجان و تورکیا بە تووندی شەرمەزار کرا و جەخت لەوە کرایەوە کە ئەم هێرشانە ناوچەی نیشتەجێبوون و ژێرخانی مەدەنی، لەوانە دامەزراوە نەوتییەکان، كارگەی ئاوی شیرین، فڕۆکەخانەکان، بینای نیشتەجێبوون و شوێنە دیپلۆماسییەکانیان کردۆتە ئامانج.

هەروەها وەزیرانی دەرەوەی ئەو ووڵاتانە هێرشەکانی ئیسرائیل  یان بۆ سەر لوبنان شەرمەزار کرد و جەختیان لە پاراستنی ئاسایش و یەکپارچەیی خاکی لوبنان کردەوە.

Paylas: