TR KU SO
FB X
Cîhan

پزشکیان : ناچارکردنی ئێران بە ملکەچ کردن خەیاڵێکی پووچە

سارێ بێ
Sosyal Medya
📅 22 Mayıs 2026 03:16

PeyamaKurd - پزشکیان : ناچارکردنی ئێران بە ملکەچ کردن خەیاڵێکی پووچە
 

مەسعوود پزشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاوی کردەوە، ئێران هەمیشە پابەندی بەڵێنەکانی بووە و هەموو رێگەیەکی گرتووەتەبەر بۆ ئەوەی رێگری لە هەڵگیرسانی جەنگ بکات.

پزشکیان جەختی کردەوە، "لەلای ئێمەوە هەموو دەرگاکان کراوەن"، بەڵام هۆشداریشیدا و ووتی : "هەوڵدان بۆ ناچارکردنی ئێران بە ملکەچ کردن لە رێگەی زۆرەملی و هەڕەشەوە، تەنها خەیاڵە.

لە درێژەی پەیامەکەی دا هاتووە، "رێزگرتن بەرانبەر لە دیپلۆماسی دا، بژاردەیەکی ژیرانەتر، سەلامەتتر و رێگری کردنە لە جەنگ."
Paylas: