TR KU SO
FB X
Cîhan

پووتین مەرجی ڕاگرتنی هاوکارییە هەواڵگرییەکانی لەگەڵ حکوومەتی ئێران ڕاگەیاند؛ هاوكات گرژی لەگەڵ ئۆکراین و کاردانەوەی ترامپ

سارێ بێ
Sosyal Medya
📅 21 Mart 2026 07:00

PeyamaKurd - پووتین مەرجی ڕاگرتنی هاوکارییە هەواڵگرییەکانی لەگەڵ حکوومەتی ئێران ڕاگەیاند؛ هاوكات گرژی لەگەڵ ئۆکراین و کاردانەوەی ترامپ

ڤلادێمیر پووتین ڕایگەیاند کە ڕووسیا تەنها لە حاڵەتێك دا دەست لە پێدانی زانیاری بە حکوومەتی ئێران ڕادەگرێت تەنها کە ئەمریکاش پشتیوانییەکانی بۆ ئۆکراین ڕابگرێت؛ هەڵوێستێک كە نیشانەی پەیوەندی ڕاستەوخۆی کێبڕکێیە ژێئۆپۆلیتیکییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ئەورووپا لەگەڵ هاوکێشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە.

هاوكات ڤۆلۆدێمیر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکراین، باسی لە هاوکاری بەرفراوانی شارەزایانی ووڵاتەکەی لەگەڵ پێنج ووڵاتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی كرد. بە وتەی ناوبراو، نزیکەی ٢٣٠ پسپۆڕی ئۆکراینی لە هاوکاری دان لەگەڵ قەتەر، سەعوودیە، ئیمارات، کوێت و ئوردن، بۆ بەرپەرچدانەوەی هێرشەکانی فڕۆکە بێفڕۆکەوانە درووست کراوەکانی ئێران؛ هەنگاوێک کە نیشان دەدات هەڕەشەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی کۆماری ئیسلامی بووەتە نیگەرانییەکی ناوچەیی.

هاوکات دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا، بە تۆنێکی ڕەخنەگرانە، ڕایگەیاند کە ئۆکراین "هیچ شتێکی نەکردووە" و بانگەشەی ئەوەی کرد کە لێدوانەکانی زیلێنسکی سەبارەت بە یارمەتیدانی ئەمریکا تەنها بۆ مەبەستی سیاسی و پڕوپاگەندە بووە. ئەم هەڵوێستەی ترامپ دەتوانێت بۆشایی سیاسی لە بەرامبەر جەنگی ئۆكراین زیاتر  ئاشکرا بکات.
 

Paylas: