Cîhan
چوار سەربازی ئیسرائیلی لە باشووری لوبنان بریندار بوون
PeyamaKurd - چوار سەربازی ئیسرائیلی لە باشووری لوبنان بریندار بوون
سوپای ئیسڕائیل ڕایگەیاند کە چوار سەربازیان لە کاتی تێکهەڵچوون لەگەڵ تیرۆریستێک لە باشووری لوبنان بریندار بوون.
بەگوێرەی ڕاگەێندراوی سوپای ئیسڕائیل، لە تێکهەڵچوونەکەدا دوو ئەفسەر و دوو سەرباز برینداربوون؛ دۆخی برینی ئەفسەرێک مامناوەندە و سێ سەربازی دیکەش بە سووکی بریندار بوون.
نزیکەی کاتژمێر ٢٢ی لە میانەی ئۆپراسیۆنی لیوای ٦٧٩ لە ناوچەی ئەمنی بەیت یاهوون، تیرۆریستێکی حیزبوڵڵا کە لە باڵەخانەیەکدا بووە، نارنجۆکێکی بۆ ئەو ھێزانە فڕێداوە.
- لە ماوەی چەند خولەکێکدا هێزەکان تەقەیان لە تیرۆریستەکە کردووە و ھەر لە شوێنی ڕووداوەکە کوژراوە.