TR KU SO
FB X
Cîhan

چوارچێوەی هەماهەنگی پشتیوانی کۆکردنەوەی چەک لەدەستی دەوڵەت دەکات و سەرۆک وەزیران سەرپشک دەکات

سارێ بێ
Sosyal Medya
📅 03 Haziran 2026 05:01

PeyamaKurd - چوارچێوەی هەماهەنگی پشتیوانی کۆکردنەوەی چەک لەدەستی دەوڵەت دەکات و سەرۆک وەزیران سەرپشک دەکات

چوارچێوەی هەماهەنگی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند بڕیاری شەڕ و ئاشتی بڕیارێکی نیشتمانی سەروەری یە و تەنها لە دەستی ئەنجوومەنی نوێنەران و حکوومەتی هەڵبژێردراودایە و هەر هەنگاوێک لە دەرەوەی ئەم چوارچێوەیە بە پێشێل کردنی یاسا دادەنرێت هاوکات عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی عێراقی سەرپشک کرد بۆ گرتنەبەری تەواوی ڕێوشوێنە پێویستەکان بە مەبەستی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی ووڵات
چوارچێوەی هەماهەنگی جەختی کردەوە کە حەشدی شەعبی دامەزراوەیەکی ئەمنی فەرمییە و پابەندە بە فەرمانەکانی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانەوە و پاڵپشتی خۆشی بۆ پڕۆژەی کۆکردنەوەی چەک لە دەستی دەوڵەت و پچڕاندنی تەواوی پەیوەندییەکانی حەشدی شەعبی لەگەڵ لایەنە سیاسی و حیزبی و کۆمەڵایەتییەکان دووپات کردەوە ئەمەش لەسەر بنەمای دەستوور و ڕێنماییەکانی مەرجەعیەتی باڵای ئاینی

Paylas: