Cîhan
ڕافائێل تۆجۆ، وەزیری پێشووی دەرەوەی کینیا، لە نایرۆبی پایتەخت دەستگیر کرا
PeyamaKurd - ڕافائێل تۆجۆ، وەزیری پێشووی دەرەوەی کینیا، لە نایرۆبی پایتەخت دەستگیر کرا.
ئەمەش دوای ئەوەی پۆلیسی ئەو ووڵاتە ڕایگەیاند کە بێسەروشوێن بوونی ناوبراو "سیناریۆ و فێڵ" بووە و خۆی ڕفاندنی بۆ خۆی ڕێک خستووە.
دەستگیرکردنی تۆجۆ لە کاتێک دایە کە گرژییەکی زۆر لەسەر کەیسەکانی ڕفاندن لە کینیا هەیە.
هاوکات ناوبراو تێوەگلاوە لە ململانێیەکی یاسایی گەورە لەسەر موڵک و ماڵ بە بەهای ١٥ ملیۆن دۆلار، کە وەک هۆکارێکی سەرەکی بۆ درووست کردنی ئەم سیناریۆیە دەبیندرێت.