Cîhan
ڕۆبیۆ : ترامپ ڕێککەوتنی "باش"ی لەگەڵ ئێران دەوێت، ئەگەرنا بژاردەی تری هەیە
PeyamaKurd - ڕۆبیۆ : ترامپ ڕێککەوتنی "باش"ی لەگەڵ ئێران دەوێت، ئەگەرنا بژاردەی تری هەیە
مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، ووڵاتەکەی بڕیاری داوە ڕووبەڕووی هەڕەشەکانی ئێران ببێتەوە لە کاتێک دا ووڵاتانی تر ئەو کارەیان نەکرد. ئاماژەی بەوەش کرد کە لە گفتوگۆکان دا هەنگاوی باشیان ناوە، بەڵام مامەڵە لەگەڵ ڕژێمێکی لێک ترازاو دەکەن و دەیانەوێت بگەنە ڕێککەوتنێکی نوێ.
ڕۆبیۆ ووتی، سەرۆک ترامپ نائومێدە لەوەی ووڵاتانی ناتۆ بەرامبەر ئێران بێ دەنگ بوون. باسی لەوەش کرد کە هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن و هەندێک نیشانەی باشیش هەن.
وەزیری دەرەوە جەختی کردەوە کە بژاردەی یەکەمی ترامپ ڕێککەوتنێکی ئاشتییانە و "باش"ـە، بەڵام ئەگەر ئەوە نەکرێت، ئەوا سەرۆک بژاردەی تری لەبەردەست دایە و نایەوێت وردەکاری بژاردەکان ئاشکرا بکات.