Cîhan
ڕۆژنامەنووسێکی لوبنانی لە هێرشی سەر مزگەوتێك لە باشووری لوبنان کوژرا
PeyamaKurd - ڕۆژنامەنووسێکی لوبنانی لە هێرشی سەر مزگەوتێك لە باشووری لوبنان کوژرا
سەرچاوە هەواڵییه عەرەبییەکان بڵاویان کردووەتەوه که ئەحمەد حەریری ڕۆژنامەوانی لوبنانی له هێرشێک دا بۆ سەر مزگەوتێک له باشووری لوبنان کوژراوه.
ئەم هێرشە دوای شەپۆلێکی نوێی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی باشووری لوبنان هاتووە؛ هێرشەکان کە دەوترێت ھاوكات ناوچەی دەورووبەری نەخۆشخانەی حکوومەتی تبنینیان کردۆتە ئامانج و ژمارەیەک لە کارمەندەکانی برینداربوون.
بەگوێرەی زانیارییەکان، لە هەمان ڕۆژدا زیاتر لە ٣٠ هێرشی ئاسمانی و تۆپخانەیی بۆ سەر ناوچەکانی باشووری لوبنان ئەنجام دراون و بەرپرسانی تەندرووستی لوبنان ڕایانگەیاندووە کە لانیکەم چەند کەسێک لە دەوروبەری نەخۆشخانەی تبنین برینداربوون.