TR KU SO
FB X
Cîhan

ڕۆیتەرز : ئەمریکا ناردنی هەزاران سەرباز بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تاوتوێ دەکات

سارێ بێ
Sosyal Medya
📅 20 Mart 2026 07:28

PeyamaKurd - ڕۆیتەرز : ئەمریکا ناردنی هەزاران سەرباز بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تاوتوێ دەکات

ئاژانسی هەواڵی "ڕۆیتەرز" بڵاوی کردەوە کە دەوڵەتی دۆناڵد ترامپ خەریکی تاوتوێ كردنی پلانێک بۆ ناردنی هەزاران سەرباز بۆ ناوچەکە و فراوانکردنی مەودای ئۆپراسیۆنەکانە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەو بژاردانەی لەبەردەستی کۆشکی سپی دایە بریتین لە: دابین کردنی هەموو ئەمنییەتی گەرووی هورمز، جێگیرکردنی هێز لە کەنارئاوەکانی ئێران و تەنانەت ئەگەری کۆنترۆڵ کردنی دوورگەی خارک. هەرچەندە ئاماژە بەوە دراوە کە تا ئێستا بڕیاری کۆتایی لەمبارەیەوە نەدراوە.

بەرپرسێکی کۆشکی سپی کە ناوی ئاشکرا نەكردووە، ڕایگەیاندووە: "هێشتا بڕیاری ناردنی هێزی زەمینی نەدراوە، بەڵام ترامپ هەموو بژاردەکانی لەسەر مێز هێشتووەتەوە."

هاوکات تۆڕی "سی‌بی‌ئێس نیووز" لە زاری سەرچاوە ئاگادارەکانەوە بڵاوی کردەوە، دۆناڵد ترامپ سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە لەسەر ئەوەی ئایا هێزە تایبەتەکانی ئەمریکا بۆ دەست بەسەرداگرتنی ماددە ئەتۆمییەکانی ئێران ڕەوانەی ناوخۆی ئەو ووڵاتە بکات یان نا.

Paylas: