Cîhan
ڕێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی : زیاتر لە هەزار کاتژمێرە ئێران بێ ئینتەرنێتە
PeyamaKurd - ڕێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی : زیاتر لە هەزار کاتژمێرە ئێران بێ ئینتەرنێتە
ڕێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند، زیاتر لە هەزار کاتژمێرە خەڵکی ئێران بێ ئینتەرنێتن.
ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی جەختی لەوە کردەوە کە دەست ڕاگەیشتن بە ئینتەرنێت مافێکی بنەڕەتی مرۆڤ ەو لە کاتی شەڕو ئاڵۆزییەکاندا پێویستییەکی حاشاهەڵنەگرە، هەر بۆیە داوا لە دەسەڵاتداران دەکات دەست بەجێ هێڵەکانی ئینتەرنێت بگەڕێننەوە.
ئەوە لە کاتێک دایە کە زیاتر لە ٤٠ ڕۆژە جەنگی نێوان ئەمریکا-ئیسرائیل لەگەڵ ئێران دەستی پێکردووە و بە درێژایی ئەم ماوەیە هێڵەکانی ئینتەرنێت لە سەرانسەری ئێران دا بڕاون.