Cîhan
کاتز : سوپای ئیسرائیل لە باشووری لوبنان ناکشێتەوە تەنانەت ئەگەر ئەمریکاش داوا بکات
PeyamaKurd - کاتز : سوپای ئیسرائیل لە باشووری لوبنان ناکشێتەوە تەنانەت ئەگەر ئەمریکاش داوا بکات
وەزیری بەرگری ئیسرائیل ڕایگەیاند سوپای ووڵاتەکەی لە "ناوچەی پارێزراو" لە باشووری لوبنان ناکشێتەوە، تەنانەت ئەگەر ئەمریکاش داوا بکات.
ئیسرائیل کاتز ڕۆژی چوارشەممە لە کۆنفرانسێک دا لە تەلئەڤیڤ ڕایگەیاند نزیکەی ٢٠٠ هەزار دانیشتووی لوبنانی ناگەڕێنەوە بۆ ئەو ناوچانەی کە چۆڵیان کردووە.
کاتز ئاماژەی بەوەش کرد ناوچەکە هیچ دانیشتوویەک و هیچ تیرۆریستێکی تێدا نییە، لە ماوەی ڕابردوودا تەقەمەنی لە ناوچە ئەمنییەکان دانرابوو کە دانیشتووانی مەدەنیشی تێدا بوو و هێرش دەکرا سەر سەربازەکان، ئێمە ڕێگە نادەین ئەوە دووبارە ببێتەوە.