کاردانەوەی ترامپ بەرامبەر بە ڕاگرتنی دانووستانەکان لەلایەن ئێران ەوە : کێشە نییە؛ قسەمان زۆر کردووە
PeyamaKurd - کاردانەوەی ترامپ بەرامبەر بە ڕاگرتنی دانووستانەکان لەلایەن ئێران ەوە : کێشە نییە؛ قسەمان زۆر کردووە
کەناڵی ئێن بی سی ڕۆژی دووشەممە لە ڕاپۆرتێکدا بڵاویکردووەتەوە سەرۆکی ئەمریکا بەو کەناڵەی ڕاگەیاندووە ئاگاداری بڕیاری کۆماری ئیسلامی بۆ ڕاگرتنی دانووستانەکان نییەو بەو کەناڵەی ڕاگەیاندووە ئەگەر واش بێت ئەوە بە کێشە نازانێت.
دۆناڵد ترامپ لە لێدوانێک دا بۆ پەیامنێری ئەو کەناڵە ئەمریکییە ڕایگەیاندووە، هەواڵێکی لەو شێوەیەی لە ئێران ەوە نەبیستووە.
میدیای دەوڵەتی لە ئێران ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە بڵاوی کردەوە کۆماری ئیسلامی ئێران تا ئەو کاتەی ئیسرائیل هێرشەکانی بۆ سەر لوبنان ڕانەگرێت "ئاڵوگۆڕی پەیام لەگەڵ ئەمریکا" ڕادەگرێت.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری تەسنیم، بەرپرسان و دانووستانکارانی ئێران داوای ڕاگرتنی دەست بەجێی هێرشەکانی ئیسرائیلیان کردووە و ڕایانگەیاندووە تا ئەو کاتەی ئەمە چارەسەر نەکرێت، هیچ دانووستانێک ئەنجام نادرێت.
لە ووڵامی ئەم هەواڵەدا ترامپ ووتی "ئەگەر ڕاستگۆ بم من پێم وایە ئێمە زۆر باسی ئەم بابەتە دەکەین، پێم وایە باشترە بێ دەنگ بین."
لە درێژەی قسەکانی دا ووتی "بێ گومان، ئەوە بەو مانایە نییە کە ئێمە بچین و دەست بکەین بە فڕێدانی بۆمب لە ئێستاوە، تەنها بێدەنگ دەبین، گەمارۆوەکەش دەپارێزین."
بە ووتەی پەیامنێری ئێن بی سی، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆتایی دا ڕایگەیاندووە "پێم وایە تا ئەو کاتەی ئەوان دەیانەوێت دەتوانم چاوەڕێ بکەم، پارەکە لە گیرفانی ئەوانەوە دێتە دەرەوە