Cîhan
کوژرانی ١٣ بەسیجی لە هێرشێک دا بۆ سەر بازگەیەک لە تەورێز
PeyamaKurd - کوژرانی ١٣ بەسیجی لە هێرشێک دا بۆ سەر بازگەیەک لە تەورێز
بەپێی ڕاپۆرتی میدیا حکوومییەکان، لە ئەنجامی کەوتنەخوارەوەی تەنێکی تەقەمەنی بۆ سەر بازگەیەک لە ناوچەی قەرامەلەکی تەورێز، ١٣ هێزی بەسیجی کوژران و ١٨ کەسی دیکەش بریندار بوون.
ئاژانسی حکوومی ڕۆکنا، ئەم هەواڵەی لە زاری پارێزگاری تەورێزەوە گواستووەتەوە و هەر بەپێی ئەو سەرچاوەیە ڕایگەیاندووە کە بەرەبەیانی پێنجشەممە لە هێرشێکی دیکەدا لە دەروازەی شارستانی مەلەکان، هێزێکی سەربازی و «هاووڵاتییەک» کوژراون و سێ کەسی تریش بریندار بوون.
هاوکات ئاژانسی هەواڵی ئیرنا ڕایگەیاندووە کە لە هێرشەکانی ڕۆژی پێنجشەممەدا چەندین ئامانج، لەوانە دوو بنکەی سەربازی، کۆگاکانی مەلەکان و دەوروبەری زانکۆی سەهەند و شوێنێکی نیشتەجێ بوون لە قەرامەلەک، کراونەتە ئامانج.