TR KU SO
FB X
Cîhan

کۆشکی سپی : ئامانجەکانی جەنگی ئێران بەدی هاتن

سارێ بێ
Sosyal Medya
📅 09 Nisan 2026 04:31

PeyamaKurd - کۆشکی سپی : ئامانجەکانی جەنگی ئێران بەدی هاتن

ڕۆژی چوارشەممە کارۆڵین لێڤیت، سکرتێری ڕۆژنامەوانی کۆشکی سپی، لە تۆڕی (ئێکس) "سەرکەوتنی تەواوەتی" ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکای لە جەنگی دژی ئێران راگەیاند. جەختی کردەوە کە سوپای ئەمریکا توانیویەتی لە ماوەیەکی کەمتر لەوەی پێشبینی کرابوو، تەواوی ئامانجە سەربازییەکانی بپێکێت.

ئاشکرای کرد، کە "ئۆپراسیۆنی تووڕەیی داستان ئاسا" کە دۆناڵد ترامپ پێشبینی کردبوو ٤ بۆ ٦ هەفتە بخاێنێت، تەنیا لە ماوەی ٣٨ ڕۆژدا گەیشتە ئامانجەكانی و تەنانەت لە ئامانجەکانیش تێپەڕی. لێڤیت ئەم سەرکەوتنەی بۆ "توانا بڕوانەکراوەکانی سەربازانی ئەمریکا" گەڕاندەوە.

لە بەشێکی دیکەی ڕاگەێندراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە، کە ئەم سەرکەوتنە سەربازییە بووەتە مایەی درووست کردنی بەهێزترین کارتی فشار بۆ ئەمریکا، کە ڕێگەی داوە بە ترامپ و تیمەکەی بچنە ناو دانووستانێکی تووند و یەکلا کەرەوەوە.

لێڤیت رایگەیاند: "سەرۆکی ئەمریکا توانی گەرووی هورمز بکاتەوە"، ئەمەش دوای ئەوە دێت کە بۆ ماوەی چەندین هەفتە بەهۆی جەنگەوە رێڕەوی وزەی جیهانی پەکیکەوتبوو.
 

Paylas: