TR KU SO
FB X
Cîhan

کەم بوونەوەی هاتووچۆی کەشتییەکان لە گەرووی هورموز بە ڕێژەی ٩٠٪

سارێ بێ
Sosyal Medya
📅 13 Temmuz 2026 04:15

PeyamaKurd - کەم بوونەوەی هاتووچۆی کەشتییەکان لە گەرووی هورموز بە ڕێژەی ٩٠٪

🔻 بەهۆی ڕاگەیاندنی دووبارە داخرانی گەرووی هورموز لەلایەن ئێران ەوە، جووڵە و هاتووچۆی بازرگانی دەریایی لەو ناوچە ستراتیژییەدا بە شێوەیەکی یەکجار بەرچاو دابەزیوە.
🔻 ئامار و ووردەکارییەکان بەم شێوەیە ڕاگەێندراوە
دۆخی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو : بەپێی نوێترین داتا و زانیارییەکانی چاودێری کردنی هاتووچۆی بازرگانی، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا تەنها ١١ کەشتی بازرگانی (کە پێکهاتوون لە ٨ نەوت هەڵگر و ٣ کەشتی بارهەڵگر) لەم گەرووەوە پەڕیونەتەوە.
بەراوردکاری لەگەڵ ڕابردوودا : ئەم ژمارەیە لە کاتێک دایە کە لە ڕۆژی ڕابردوودا ١٢ کەشتی تێپەڕی بوون، و لە لووتکەی گەڕانەوەی هاتووچۆ لە ٢٤ی حوزەیرانی ڕابردوودا گەیشتبووە ٥٧ کەشتی.
داڕووخانی ئابووری دەریایی : ئاستی هاتووچۆی ئێستا بە کردەوە تەنها ١٠٪ی تێکڕای هاتووچۆی مانگەکانی کانوونی دووەم و شوباتی ساڵی ڕابردوو پێک دەهێنێت، ئەمەش دەرخەری شۆکێکی گەورەیە بۆ بازاڕی ووزە و بازرگانی جیهانی.

Paylas: