کەناڵی ١٢ی ئیسرائیل : پێشبینی دەکرێت تا شەممەی داهاتوو ترامپ ئاگربەست ڕابگەێنێت
PeyamaKurd - کەناڵی ١٢ی ئیسرائیل : پێشبینی دەکرێت تا شەممەی داهاتوو ترامپ ئاگربەست ڕابگەێنێت
بەپێی ڕاپۆرتێکی کەناڵی ١٢ی ئیسرائیل ، بەرپرسانی تەلئەڤیڤ پێشبینی ئەوە دەکەن کە دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، تا ڕۆژی شەممەی داهاتوو کۆتایی هاتنی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکان و ئاگربەست لە ئێران ڕابگەێنێت. ئەم ئامادەکارییەی ئیسرائیل لە کاتێکدایە کە واشینتۆن مووڵەتێکی پێنج ڕۆژەی بۆ تاقیکردنەوەی دیپلۆماسی دیاری کردووە.
هەر هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوە کردووە، کە سەرەڕای ئەگەری ڕاگەیاندنی ئاگربەست، بەڵام هەلی گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی ورد، دەقیق و گشتگیر لە نێوان واشینتۆن و تاران زۆر کەم و لاوازە. شارەزایانی ئیسرائیلی پێیان وایە کە جیاوازییەکانی نێوان هەر دوو ووڵات هێندە قووڵن، ڕەنگە تەنیا ڕێککەوتنێکی سەرەتایی بۆ ڕاگرتنی شەڕ واژوو بکرێت و کێشە ستراتیژییەکان بە هەڵپەسێردراوی بمێننەوە.