Cîhan
گاردییەن : کۆمپانیای نزیک لە ترامپ نزیکە لە بردنەوەی گرێبەستێکی یەک ملیار دۆلاری لە بۆسنی
PeyamaKurd - گاردییەن : کۆمپانیای نزیک لە ترامپ نزیکە لە بردنەوەی گرێبەستێکی یەک ملیار دۆلاری لە بۆسنی
بەگوێرەی لێکۆڵینەوەیەکی گاردییەنی ئەمریکی، کۆمپانیای AAFS Infrastructure and Energy کە پەیوەندی بە هەندێکی نزیک لە دۆناڵد ترامپ ەوە هەیە، لە لێواری بردنەوەی زیاتر لە یەک ملیار دۆلار گرێبەستی ووزە لە بۆسنی و هەرزەگۆڤین دایە.
پڕۆژەکە بریتییە لە درووست کردنی بۆرییەکی گەورەی گاز بۆ کەم کردنەوەی پشت بەستنی بۆسنی بە گازی ڕووسیا. ڕەخنەگران دەڵێن کۆمپانیاکە هیچ پێشینەیەکی سەلمێندراوی نییە لە بەڕێوەبردنی پڕۆژە گەورەکانی وزە و بەبێ تەندەرێکی کێبڕکێ هەڵبژێردرا.