TR KU SO
FB X
Cîhan

گراهام پێشوازی لە ڕێککەوتنی سەرەتایی لەگەڵ ئێران دەکات و داوا دەکات کۆنگرێس پێداچوونەوەی بۆ بکات

سارێ بێ
Sosyal Medya
📅 16 Haziran 2026 04:30

PeyamaKurd - گراهام پێشوازی لە ڕێککەوتنی سەرەتایی لەگەڵ ئێران دەکات و داوا دەکات کۆنگرێس پێداچوونەوەی بۆ بکات

لێندزی گراهام، سیناتۆری باڵای کۆماری لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس پێشوازی لە یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی ئەم دوایی یەی ئەمریکا و کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ کردنەوەی گەرووی هورموز کرد، بەڵام نیگەرانیی خۆی لە هەندێک ناڕوونی لە پرۆسەی ڕێککەوتنەکەدا دەربڕی.

گراهام ڕایگەیاند کە بە بیستنی هەواڵی ڕێککەوتنی کردنەوەی تەنگەی هورموز خۆشحاڵە و لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ دانووستانەکانی بەرنامە ئەتۆمی ئێران و پرسەکانی دیکەی پەیوەندیدار دەکات.

گراهام هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە نیگەرانە لەوەی تێڕوانینی ئێران بۆ ڕێککەوتنەکە جیاواز بێت لەوەی کە تیمی دانووستانکاری ئەمریکی ڕایگەیاندووە.

ئەو سیناتۆرە ئاماژەی بەوەش کردووە بەپێی یاساکانی ئەمریکا، هەر ڕێککەوتنێکی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران، دەبێت بخرێتە بەردەم کۆنگرێس بۆ پێداچوونەوە و دەنگدان و ووتی بە تامەزرۆیی یەوە چاوەڕێی پێداچوونەوە بە ڕەشنووسی کۆتایی ڕێککەوتنەکە دەکات.

ووتیشی جێگری سەرۆک، جەی دی ڤەنس وەک یەکێک لە داڕێژەرانی ڕێککەوتنەکە پێویستە بەشداربێت لە پرۆسەی پێشکەش کردن و ڕوونکردنەوەی بۆ کۆنگرێس.

گراهام لە کۆتایی دا سپاسی هەموو لایەنەکانی کرد کە دانووستانەکانیان گەیاندە ئەم ئاستە و ووتی، کات دەریدەخات دەرئەنجامەکەی چی دەبێت.
 

Paylas: