TR KU SO
FB X
Cîhan

گرووپی حەوت لە بەیاننامەیەكدا هێرشەكانی كۆماری ئیسلامی بۆ سەر ژێرخانەكانی ووزە لە ووڵاتانی باوچەكەدا مەحكووم كرد

سارێ بێ
Sosyal Medya
📅 23 Mart 2026 07:00

PeyamaKurd - گرووپی حەوت لە بەیاننامەیەكدا هێرشەكانی كۆماری ئیسلامی بۆ سەر ژێرخانەكانی ووزە لە ووڵاتانی باوچەكەدا مەحكووم كرد

لەو بەیاننامەیەدا کە لەلایەن حەوت ووڵاتی پیشەسازی جیهان (کەنەدا، فەرانسە، ئاڵمان، ئیتالیا، ژاپۆن، بەریتانیا و ئەمریکا) بڵاو کراوەتەوە، جەخت لەوە کراوەتەوە کە ئەم هێرشە سەرەڕۆیانەی سەر خەڵکی سڤیل و ژێرخانە مەدەنییەکان، بەتایبەت دامەزراوەکانی ووزە لە ووڵاتانی ناوچەکەدا، هەڕەشەیەکی جیددین بۆ سەر ئەمنیەتی ناوچەیی و جیهانی.

لە درێژەی بەیاننامەکەدا، ئاماژە بە هێرشەکان كراوە بۆ سەر ژێرخانەکانی ووزە لە ووڵاتانی: بەحرەین، کوەیت، عوممان، قەتەر، عەرەبستانی سەعوودی، ئیمارات، ئوردن و عێراق و ئەم کردەوانە بە تووندی مەحکووم کراون.
 

Paylas: