Cîhan
گەمارۆی نوێی ئەمریکا دژی چەند کەس و دامەزراوە و کەشتی سەر بە ئێران
PeyamaKurd - گەمارۆی نوێی ئەمریکا دژی چەند کەس و دامەزراوە و کەشتی سەر بە ئێران
بە ووتەی نووسینگەی کۆنترۆڵ کردنی دارایی یە بیانییەکانی وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا، زیاتر لە ٢٤ کەس، كۆمپانیا و کەشتی سەر بە ئیمپراتۆرییەتێکی کەشتیوانی خراونەتە ناو لیستی گەمارۆ نوێیەكانەوە.
بەرپرسانی ئەمریکا ڕایانگەیاندووە کە ئەم تۆڕە لەلایەن موحەممەد حسێن شەمخانی یەوە بەڕێوە دەبردرێت و دەورێکی گرینگی لە فرۆشتنی نهێنی نەوت و دابین کردنی دارایی بۆ چالاکییە ناوچەییەکانی تاران ھەیە.
سکات بێسێنت جەختی کردەوە کە ئامانج کردنی بژاردە ئابوورییەکانی نزیک لە ڕێژیم لە بەرنامەدا هەیە و واشینتۆن ئامرازەکانی وەک سزای دووەمیش بەکار دەهێنێت.
ئەمە هەروەها دابین کەرێکی دارایی پەیوەندیدار بە حیزبۆڵڵا و تۆڕێکی تێوەگلاو لە ئاڵوگۆڕی نەوتی ئێران بە زێڕی ڤەنزۆئێللا لەخۆ دەگرێت.