Cîhan
ھەوڵەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ دەرهێنانی مووشەکەكان لە پەناگەی شاخەکان
PeyamaKurd - ھەوڵەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ دەرهێنانی مووشەکەكان لە پەناگەی شاخەکان
بە پێی ڕاپۆرتێکی بڵاوکراوە، کۆماری ئیسلامی لە کاتی ئاگربەست دا لە بۆلدۆزەر و بارھەڵگر بۆ كردنەوەی لانیکەم
٥٠ دەروازەی چوونە ژوورەوە بۆ ١٨ سایتی مووشەکی ژێرزەمینی کەڵکیان وەرگرتووە.
لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، ئەو مووشەک و لانچەرانەی کە دوای هێرشەکانی ئەمریکا و سوپای ئیسرائیل لە پەناگە شاخەکاندا گیریان خواردبوو، دووبارە لە ژێر داروپەردوو و بەربەستەکان دەرھێندراون، هەنگاوێک کە دەریدەخات بەشێک لە ئامێری مووشەکی کۆماری ئیسلامی دوای لێدانی قورس خەریكی بونیاتنانەوە و دەگوازرێنەوە.