TR KU SO
FB X
Kurdistan

20 وڵاتی ئه‌ندامی ناتۆ توانای ناردنی چه‌كیان بۆ ئۆكرانیا نه‌ماوه‌

Navas Jan
Admin
📅 27 Kasım 2022 20:10

پەیامی کورد... 20 وڵاتی ئه‌ندامی ناتۆ توانای ناردنی چه‌كیان بۆ ئۆكرانیا نه‌ماوه‌

رۆژنامەیەکی ئەمریکی ئاشکرایکرد، زۆرینەی وڵاتانی ئەندام لە ناتۆ توانای ناردنی چەکیان بۆ ئۆکرانیا نەماوە.

رۆژنامەی نیۆرک تایمز بڵاویکردەوە: "لە کۆی 30 وڵاتی ئەندام لە رێکخراوی ناتۆ 20 وڵاتیان توانای دابینکردنی چەکیان بۆ ئۆکرانیا نەماوە".

ئاماژەی بەوەشکرد: "پێشکەوتنێکی کەم لە بەرهەمهێنانی ئەو چەکانەی کە لەلایەن وڵاتانی ئەندامی ناتۆوە بۆ ئۆکرانیا دابینکردنکراون، وڵاتانی ناتۆ بە بەهای 40 ملیار دۆلار چەکیان بۆ ئۆکرانیا دابینکردووە کە بە ئەندازەی بودجەی ساڵانەی بەرگری فەڕەنسایە، بەڵام لە ئێستادا زۆرێک لە وڵاتان ئەم توانایەیان لەدەستداوە".

دوای ئەوەی سوپای رووسیا هێرشەکانی بۆسەر ئۆکرانیا دەستپێکرد، وڵاتانی ئەندام لە ناتۆ دەستیان بە ناردنی هاوکاری سەربازی و مرۆیی بۆ کیێڤ کرد لە پێناو رووبەڕوبوونەوەی مۆسکۆ.
 

Paylas: