TR KU SO
FB X
Kurdistan

به‌رپرسێكى باڵاى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌: ڕێكه‌وتنمان لەگەڵ ئه‌مریكا تا ساڵى 2026 دەبێت

Arsalan
Editor
📅 03 Mart 2024 21:33

 

به‌رپرسێكى باڵاى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ ڕایدەگەیەنیت، ئەمریکا تاوه‌كو ساڵى 2026 لە هاوکاریى‌و هەمانگی هێزەکانی پێشمەرگە به‌رده‌وامده‌بێت .

ئەمڕۆ یەك شەممە 3_ی ئادار_ی 2024 لیوا عوسمان محەممەد بەڕێوەبەری گشتی ڕاگەیاندن‌و هۆشیاریی لەوەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند، "ئەمریکا هاوکارو هەمانگی زۆرباشی هێزەکانی پێشمەرگەی کردوەو توانیویەتی لەڕێگه‌ی ئاسمانی‌و زەویەشەوە هاوکاریی بکات".

ئاماژەی بەوەش كردووە،لەئیستادا هاوکاریی‌و هەماهەنگی هێزەکانی ئەمریکا بۆ هێزی پێشمەرگە بەردەوامە لەپڕۆسەی ڕاوێژکاریی‌و لۆجستی بۆ هێزەکانی پێشمەرگە، ئەوان درێغییان نەکردوە، دواتر ڕێککەوتنێکی هاوبەش لەنێوان هەردولادا هەیە، به‌گوێره‌ى ئەو ڕێککەوتننامەیەو ناوەڕۆکی ڕێککەوتنەکە هاوکاریی‌و کۆمەکەکان بەردەوامدەبێت تاکو ساڵی 2026".

Paylas: