Kurdistan
53 بەرکەوتووی چەكی کیمیایی دەبرێنە دەرەوە
پەیامی کورد … 53 بەرکەوتووی چەكی کیمیایی دەبرێنە دەرەوە
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی هەڵەبجە ڕایگەیاند، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا 53 بەرکەوتووی چەکی کیمیایی ڕەوانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکرێن.
تەندروستیی هەڵەبجە ئاشکرایکردووە، ئاستەنگی زۆریان بۆ هاتووەتەپێش لەسەر ناردنە دەرەوەی ئەو بەرکەوتووانە، بەڵام دواجار هەوڵەکانیان بە هاوئاهەنگی لەگەڵ نوێنەرایەتيی حکومەتی هەرێم لە تاران، بەرهەمی هەبووە.
داواش لە کەسوکار و ئەو بەرکەوتووانە کراوە، سەردانی نەخۆشخانەی چارەسەری بەركەوتوانی چەكی كیمیایی بكەن لە هەڵەبجە بۆ هەمەهانگی زیاتر.