80 هه‌زار خانوو بە بڕیاری قۆباد تاڵەبانی تاپۆ دەکرێن
به بڕیاری قوباد تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌وه‌كاله‌ت، دوو لیژنه پێكهێنران بۆ ته‌ملیككردنی ئه‌و خانووه نیشته‌جێیانه‌ی ده‌كه‌ونه سنووری گونده‌كانه‌وه، سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی یاسایی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ش ده‌ڵێت "80 هه‌زار خانوو تاپۆ ده‌كرێن".
لە ڕاگه‌یه‌ندراوێكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران کە بڵاوی کردووەتەوە ، تێیدا ئاماژه به‌وه‌كراوه، قۆباد تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به وه‌كاله‌ت، له 20-2-2018دا واژووی له‌سه‌ر دوو فه‌رمان كردووه بۆ ته‌ملیككردنی ئه‌و خانووه نیشته‌جێیانه‌ی ده‌كه‌ونه سنوری گونده‌كانه‌وه.
به‌پێی فه‌رمانه‌كان دوو لیژنه‌ی تایبه‌ت له وه‌زاره‌ت و ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان پێكدێت بۆئه‌وه‌ی فه‌رمانه‌كان پشت به‌ست به یاسا جێبه‌جێ بكرێن، لیژنه‌كانیش نوێنه‌ری هه‌ر یه‌ك له وه‌زاره‌ته‌كانی داد، شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو، دارایی و ئابووری و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی تۆماری خانووبه‌ره له‌خۆده‌گرێت.
هەر سەبارەت بەمە ، نه‌ورۆز قازی سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی یاسایی له سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران رایگه‌یاندوه"واژووكردنی ئه‌و دوو فه‌رمانه له‌سه‌ر بنه‌مای یاسای ژماره 12ی ساڵی 2012 و رێنماییه‌كی ساڵی 2017 ده‌ركراون".
به‌پێی ئه‌و دوو فه‌رمانه، نه‌ورۆز قازی هەروەها ووتویه‌تی : " به‌پێی ئەو ئامارانەی لە بهردهستماندایە زیاتر له 80 هه‌زار خێزان له هه‌موو شار و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا سودمه‌ند ده‌بن لە بڕیاری ته‌ملیك کردن".