TR KU SO
FB X
Kurdistan

عەلی عەونی: پەکەکە خاکی هەرێمی داگیرکردوە

📅 05 Haziran 2018 13:50

عەلی عەونی، ئەندامی سەرکردایەتی پارتی رایگەیاند، پەکەکە خاکی باشوری کوردستانی داگیرکردووە و پێویستە چالاکییەکانی ڕابگرێت و بچێتەوە خاکی خۆی.

 

عەلی عەونی بە ماڵپەری فەرمی پارتی رایگەیاندووە" پەکەکە هەرێمی کوردستانی داگیر کردووەو چالاکییەکانی بووەتە هۆی هێرشی سوپای تورکیا  بۆ سەر هەرێم، بۆیە پێویستە چالاکییەکانی ڕابگرێت و بچێتەوە خاکی خۆی". 

لە درێژەی قسەکانیدا عەلی عەونی ئاماژەی بەوەشکردوە"نابێت تەسفییە حیساباتی پەكەكە و توركیا لە هەرێمی كوردستان بێت".

ئەو ئەندامەی سەرکردایەتی پارت داواش لەپەکەکە دەکات، "شەڕەكانی خۆیان ببنەوە سنووری خۆیان نەك لەخاكی هەرێمی كوردستاندا شەڕ بكەن".

Paylas: