TR KU SO
FB X
Kurdistan

عەلی باپیر بۆ کۆکردنەوەی پارە و زەخت خستنە سەر بەرهەم ساڵح سەردانی تاران دەکات

سارا
Yazar
📅 01 Nisan 2018 01:19

عەلی باپیر بۆ پارەکۆکردنەوە و زەخت خستنە سەربەرهەم ساڵح سەردانی تاران دەکات

به‌پێی زانیارییه‌كان ، بڕیاروایە به‌م نزیكانه‌ ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی عەلی باپیر به‌سه‌ردانێكی سیاسی به‌مه‌به‌ستی كۆكردنه‌وه‌ی پشتیوانی دارایی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی كوردستان سه‌ردانی تاران بكات و له‌و سه‌ردانه‌دا داوا ده‌کات زەخت لە سەر  به‌رهه‌م ساڵح بکرێت که‌ بایه‌خ به‌ نه‌هزه‌کان نه‌دات.

به‌پێی زانیارییه‌كانی ، وه‌ك هه‌موو جارێك كه‌ سه‌ردانی تاران ده‌كات، عه‌لی باپیر داوای پاره‌ی زیاتر ده‌کات بۆ پرۆژه‌ ئیعلامیه‌کانیان و پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان .

له‌ به‌شێكی تری سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ تاران، ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلا،می هه‌روه‌ها داوای زه‌ماله‌ی خوێندن ده‌کات بۆ کادرانی کۆمه‌ڵ تاکو له‌ زانکۆکانی ئێران بخوێنن.

Paylas: