TR KU SO
FB X
Kurdistan

عەلاوی: داوای حکومەتێکی کاربەڕێکەر دەكات

نەهرۆ
Editor
📅 14 Mayıs 2018 17:59

هاوپەیمانی نیشتیمانی عێراقی کە ئەیاد عەلاوی سەرۆکایەتی دەکات، ئەنجامەکانی هەڵبژاردن رەتدەکاتەوە و داوای پێکهێنانی حکومەتێکی کاربەڕێکەر دەکات.

لە بەیاننامەیەکدا، ئەیاد عەلاوی سەرۆكی هاوپەیمانی نیشتیمانی عێراقی رایگەیاند، بەهۆی بڵاوبوونەوەی توندوتیژی و ساختەکاری و کڕینی دەنگ و قۆستنەوەی دۆخی ئاوارە و پەنابەرەکان، هەروەها بەهۆی ئەو ئەنجامە ناڕوونەی کۆمسیۆن بڵاویکردووەتەوە، ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ڕەتدەکەنەوە.

دەشڵێت، داوادەکەین هەڵبژاردن دووبارە بکرێتەوە و تا ئەو کاتەش حکومەتێکی کاربەڕێکەر پێکبهێنرێت، بۆ ئەوەی بارودۆخێکی لەبار بێتە پێشەوە بۆ هەڵبژاردن بەجۆرێک ڕەنگدانەوەی خواستی گەل بێت.

Paylas: