TR KU SO
FB X
Kurdistan

عێراق دەروازەی سنووری سەیرانبەی بە فەرمی ناساند

Navas Jan
Admin
📅 30 Aralık 2020 17:18

پەیامی کورد ... عێراق دەروازەی سنووری سەیرانبەی بە فەرمی ناساند

 

پارێزگاری پارێزگای سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، حکوومەتی عێراق دەروازەی سەیران بەن-ی لەنێوان قەزای پێنجوێن و شاری بانەی بەفەرمی ناساند و ئەوەش کاریگەرییەکی بەرچاوی دەبێت لەسەر گەشەپێدانی جوڵەی بازرگانی لەنێوان ئێران و هەرێمی کوردستاندا.

 

بەهمەن مورادینا، پارێزگاری پارێزگای سنە لەکۆبوونەوەیەدا لەگەڵ ئەنجومەنی پلاندانانی پارێزگاکەیدا ئاماژەی بەوەشکرد، " حکومەتی عێراق دەروازەی سەیران بەن-ی بەفەرمی ناساند، ئەوە هەنگاوە بۆ ئێمە زۆر گرنگە کەکاریگەری بەرچاوی لەسەر جوڵەی بازرگانی پارێزگاکەمان بەگشتی و شاری بانە بەتایبەتی دەبێت".

 

ئاماژەی بەوەشکرد، لەهەفتەی داهاتووەوە هەردو دەروازەی "مله خورد سەوڵاوا" و"خانم شيخان"ـیش لە شاری مەریوان دەکرێنەوە، کردنەوەی ئەو دەروازانەش هاوکار دەبێت بۆ ئەوەی خەڵكی بانە و مەریوان کەرەستە خۆماڵییەکان و پێداوسییەکانی ناو ماڵ  هەناردەی عێراق بکەن و لەورێگەیەوەش داهاتێک بۆ خۆیان دەسبەردەکەن.

 

سەیران بەن، یەكێكە دەروازە نیمچە فەرمییەكانی سنوری شارۆكەی پێنجوێنی سەر بە پارێزگای سلێمانی، دەروازەکە نزیكە ٤٠ كیلۆمەتر لە پێنجوێنەوە دوورە و هەرێمی كوردستان بە شاری بانەی رۆژهەڵاتی كوردستان دەبەستێتەوە، ڕۆژانە كەلوپەلی خۆراك و بیناسازی و كارەبایی و خواردەمەنی لێ هاوردە و هەناردە دەكرێت.

Paylas: