TR KU SO
FB X
Kurdistan

عۆسمان ئۆجاڵان   :  پێویستە گەلی كورد لە ھەر چوار پارچەی كوردستان پارێزگاری لە باشوور بكەن

سارا
Yazar
📅 03 Kasım 2020 18:35

پەیامی کورد     ...    عۆسمان ئۆجاڵان   :  پێویستە گەلی كوردی ھەر چوار پارچەی كوردستان پارێزگاری لە باشوور بكەن

سیاسەتمەدارێكی كورد پێی وایە، پەیامی سەرۆك بارزانی لەبارەی شەڕی ناوخۆ روون و ئاشكرایە و پێویستە گەلی كورد لە ھەر چوار پارچەی كوردستان پارێزگاری لە باشوور بكەن. دەشڵێ، پەكەكە كێشە گەورە دەكات و سیاسەتێكی ھەڵەی گرتووەتە بەر.

عوسمان ئۆجالان، سیاسەتمەداری كورد، رایگەیاند: "پەیامی سەرۆك بارزانی داواكاریی كوردە و شتێك بۆ كورد باش نەبێت، سەرۆك بارزانی نایكات، ھیچ كاتێك سەرۆك بارزانی لەگەڵ شەڕی ناوخۆ نەبووە، دوێنێ لە پەیامەكەیدا ئەوەی دووپات كردەوە، شانازی بەوەوە دەكات كە شەڕی كورد و كوردی حەرام كردووە، ئێمە دەزانین ئەوە داوای گەلی كوردە و پێویستە ئەو بۆچوونەی سەرۆك بارزانی پارێزگاری لێ بكرێت".

ئەو سیاسەتمەدارەی كورد دەڵێت: "دوای چەندین ھەوڵ و تێپەڕبوونی چەندین ساڵ، پەكەكە نەك كێشەكان چارەسەر ناكات، بە پێچەوانەوە پەكەكە كێشەی بچووكیش زۆر گەورە دەكات، پێم وابێت ھەڵوێستی پەكەكە لە ئێستادا ھەڵوێستێكی درووست نییە".

ئۆجەلان جەختی كردەوە: "دەبێت ھەموومان ھەرێمی كوردستان بپارێزین و كوردستانیش بە كوردستانیان دەپارێزرێت، باشووری كوردستان پاشەڕۆژی ھەموو كوردە و لێرە ئومێدێك بۆ ھەر چوار پارچەی كوردستان درووست بووە، ئێمە دەبێت بەرژەوەندییەكانی كورد لە ھەرێمی كوردستان بپارێزین و ئەركی ھەر كوردێكە بە گوێرەی ئەو سیاسەتەی بارزانی دیاری كردووە، كار و خەباتی خۆی بكات".

Paylas: