Kurdistan
عەزیز گەردی نووسەر و وەرگێڕی کورد کۆچی دوایی کرد
پەیامی کورد... عەزیز گەردی نووسەر و وەرگێڕی کورد کۆچی دوایی کرد
بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە عەزیز گەردی نووسەر و وەرگێڕی بەناوبانگی کورد لە شاری هەولێر بە نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.
بەپێی زانیاری سەرچاوەکان، د. عەزیز گەردی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەی ژینی تایبەت لە شاری هەولێر کۆچی دوایی کردووە.
پێشتر ئەو نووسەرە بەهۆی نەخۆشییەوە چووبووە دەرەوەی وڵات و بە ناچاری یەکێک لە گورچیلەکانی دەرهێنرا کە تووشی هەوکردن بوو، دوای گەڕانەوەی بۆ کوردستان ئازار لە گورچیلەکەی تریدا دروست بو و برایە نەخۆشخانە.
عەزیز گەردی کە ناوی تەواوی "عەزیز ئەحمەد عەبدوڵڵایە" لە ساڵی 1947 لە سنووری پارێزگای هەولێر لە دایک بووە و چەندین کتێب و بابەتی نووسین و وەرگێڕانی هەیە.