بە بڕی ٢ملیار و ٢٥٠ملیۆن دینار پڕۆژەی کارەبا بۆ ناوچەی بەڕانەتی و زرارەتی ئەنجام دەدرێن
پەیامی کورد ... بە بڕی ٢ملیار و ٢٥٠ملیۆن دینار پڕۆژەی کارەبا بۆ ناوچەی بەڕانەتی و زرارەتی ئەنجام دەدرێن
بەڕێوبەری کارەبای ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بە بڕیاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، سێ پڕۆژە بە بڕی ٢ملیار و ٢٥٠ملیۆن دینار بۆ چارەکردنی کێشەی کارەبا لە ناوچەی بەڕانەتی و زرارەتی ئەنجام دەدرێن.
حسێن حەمەد، بەڕێوبەری کارەبای ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند : حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیاری داوە سێ پڕۆژە لە ناوچەی زرارەتی و بەرانەتی سەر بە پارێزگای ھەولێر ئەنجام بدرێن، کە ئەوانیش بریتین لە دانانی وێستگەی مۆبایل بە بڕی ملیارێک دینار و راکێشانی ھێڵەکانی کارەبا بە بڕی ٧٥ملیۆن دینار و سێ فیدەریش رادەکێشرێن، کە ئەوانیش تێچووەکەیان ٥٠٠ملیۆن دینارە.
بەڕێوبەری کارەبای ھەولێر ووتیشی، ئەوەی وێستگەی مۆبایل لە مانگی ١٢ دەگاتە ھەرێمی کوردستان و راکێشانی فیدەرکانیش پارەی بۆ خەرج کراوە و تەنھا ماوە بدرێتە کۆمپانیا و جێبەجێ بکرێت.
دەشڵێ: "بە ئەنجامدانی ئەو پڕۆژانە، بارزۆریی سەر کارەبای ئەو ناوچانە چارە دەکرێت و، ھەر ناوچەیەکیش پێویستی بە پڕۆژە ھەبێت و کێشەی کارەبای ھەبێت، چارەی دەکەین".