بە بڕیاری قوباد تاڵەبانی سنووری باشماخ داخرا
پەیامی کورد ... بە بڕیاری قوباد تاڵەبانی سنووری باشماخ داخرا
بەهۆی هاتنی ژماره‌یه‌كی زۆر دەروێش و موریدانی تەریقەتی قادری لەڕێگەی دەروازەی باشماخەوە بۆ ناو سنووری هەرێمی کوردستان، بە فەرمانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر دەروازەکە داخرا.
له‌وباره‌یه‌وه لیوا مه‌ریوان شێخ كه‌مال، سه‌رپه‌رشتیاری مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ رایگه‌یاندوه، "به فه‌رمانی قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم، له كاتژمێر ٥ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆوه بۆ ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێر مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ به رووی هه‌موو جموجۆڵێكدا داخرا”.
ناوبراو ووتیشی: "به مه‌به‌ستی ئاسایی كردنه‌وه‌ی ئه‌و دۆخه‌ی به‌هۆی هاتنی ده‌روێشان و موریدانی ته‌ریقه‌تی قادری رووی له سنوورەكه كردووه، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت ئه‌و بڕیاره‌ی داوه، لای خۆشمانه‌وه لایه‌نی ئێرانمان له داخستنی مه‌رزه‌كه ئاگاداركردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانیش رێكاری پێویست بگرنه‌به‌ر".
ئەمڕۆ پێنج شه‌ممه هەزاران دەروێشی شێخ محەممەدی کەسنەزانی بۆ بەشداریکردن لە رێوڕەسمی بەخاکسپاردنی رابەری کۆچکردووی تەریقەتی قادری کەسنەزانی سنووری دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخیان تێپەڕاند، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه رۆژی ٤ی تەممووزی ٢٠٢٠، شێخ محەممەدی شێخ عەبدولکەریم کەسنەزانی رێبەری تەریقەتی قادری لە تەمەنی ٨٢ ساڵیدا لە ئەمریکا کۆچی دوایی کرد.