TR KU SO
FB X
Kurdistan

بە پێی بڕیاری مەکتەبی سیاسی یەکیتی نیشتیمانی سەرجەم دەسەڵاتەکان لە لاهوور جەنگی وەرگیرایەوە

سارا
Yazar
📅 17 Temmuz 2021 19:05

پەیامی کورد      ...    بە پێی بڕیاری مەکتەبی سیاسی یەکیتی نیشتیمانی سەرجەم دەسەڵاتەکان لە لاهوور جەنگی وەرگیرایەوە

مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە نووسراوێکدا بڵاویکردەوە ، لاهوور شێخ جەنگی سەرجەم دەسەڵاتەکانی دەداتە بافڵ تاڵەبانی تا کاتی تەواوبوونی هەموارکردنەوەی پەیڕەوی ناوخۆ و بڕیارەکەش لە رۆژی ١٥ی ئەم مانگە کە رۆژی دەرچوونیەتی چوەتە بواری جێبەجێکردنەوە.

مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە نووسراوێکدا کە بەرواری ١٥-٧-٢٠٢١ ی لەسەرە تیایدا هاتووە، "ئاماژە بە خاڵی یەکەمی کۆنووسی کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی لە رۆژی ١٥-٧-٢٠٢١ دەربارەی کێشەی هاوسەرۆکان "بافڵ تاڵەبانی و لاهوور جەنگی" کە لەلایەن سەرجەم هەڤاڵانەوە پەسندکرا".

بەپێی نووسراوەکە، هاوسەرۆک لاهوور جەنگی تێکڕای دەسەڵاتەکانی دەدات بە هاوسەرۆک بافڵ تاڵەبانی، تا کاتی تەواوبوونی هەموارکردنەوەی پەیڕەو.

لە خاڵی دووەمی نووسراوەکەشدا هاتوە، "ئەم بڕیارە لە رۆژی دەرچوونییەوە جێبەجی دەکرێت" کە رۆژی ١٥-٧-٢٠٢١یە.

نووسراوەکە وێنەیەکی رەوانەی نووسینگەی هەریەکە لە هاوسەرۆکان، بڕیاردەر و  کارگێڕانی مەکتەبی سیاسی، ئەندامانی مەکتەبی سیاسی، سکرتاریەتی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی و نووسینگەی تایبەتی لێپرسراوی سکرتاریەت.

Paylas: