بە پێی بڕیارێک مووچەی ئەم بەشە لە کارمەندان دابەش دەکرێت
پەیامی کورد ... بە پێی بڕیارێک مووچەی ئەم بەشە لە کارمەندان دابەش دەکرێت
وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لە نووسراوێکدا بڕیاریدا پارەی ئەو وانەبێژانەی بەشێوەی هەمیشەیی دانەمەزراون، خەرجبکات و وانەبێژان تەنیا پارەی پشووی بەهارە و هاوینەیان لێدەبڕدرێت.
وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لە نووسراوێکدا کە واژووی ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی لەسەرە تیایدا هاتووە، "بڕیارماندا بە خەرجکردنی شایستە داراییەکانی وانەبێژان تەنیا ئەوانەی بە شێوەی هەمیشەیی دانەمەزراون، (جگە لە رۆژانی پشووی ئاسایی ساڵانە کە دەکاتە رۆژانی ١١ بۆ ٢٣ـی ٣ کە پشووی ساڵانەی خوێندنە لە بەهار لەگەڵ پشووی هاوینە) بەردەوام دەبێت بۆ ئەو رۆژانەی کە بە پشووی فەرمی هەژمارکراون بۆ مەبەستی خۆپارێزی لە ڤیرووسی کۆرۆنا".
دوای تەشەنەسەندنی ڤیرووسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان، مانگی شوباتی ئەمساڵ ناوەندەکانی خوێندن داخران، دواتریش بڕیاردرا بەشێوەی ئۆنلاین خوێندن بەردەوام بێت.
هاوکات بەپێى رێنمایى ژمارە ١٦ کە لە ٢١-٧-٢٠٢٠ وەزیرى دارایى واژۆى کردوە و ئەمڕۆ راگەیاندنى وەزارەت دەقەکەى بڵاوکردەوە، لێخۆشبوونى قەرزى بچووک و پێشینەکانى هاوسەرگیرى و خانووبەرە و پیشەسازى و کشتوکاڵ و بەبڕى ١٥% دەچنە بوارى جێبەجێکردنەوە لەکاتى دانەوەى راستەوخۆى قەرزەکەدا لەلایەن هاووڵاتیان و مووچەخۆرانەوە.
بەپێی نووسراوەکەی وەزارەتی دارایی و ئابووری، وانەبێژان پارەی ئەو ماوەیەیان بۆ خەرجدەکرێت کە بەهۆی خۆپاریزی لە کۆرۆناوە پشوو راگەێندراوە.