TR KU SO
FB X
Kurdistan

بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران ١٠ میلیۆن دۆلار بۆ بەشی تواناسازی تەرخان کرا

سارا
Yazar
📅 05 Temmuz 2019 17:41

پەیامی کورد  ...    لە دوو نوسراوی جیادا وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی كە ئاراستەی سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی كردبوو بۆ دابینكردنی شایستەی دارایی بۆ خوێندكاران و دەرچوانی تواناسازی، لە بەرامبەردا سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران ڕەزامەندی نیشاندا لەسەر خەرجكردنی بڕی 10 ملیۆن دۆلار بۆ تواناسازی.
عەباس ئەكرەم ووتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە لێدوانێكدا ڕایگەیاند "وەزارەتی خوێندنی باڵا لە 3 ی نیسان و 12 حوزەیرانی ئەمساڵ دوو  نووسراوی ئاراستەی سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران كردووە بۆ دابینكردنی شایستەی دارایی بۆ خوێندكاران و دەرچوانی تواناسازی ئەوانەی بەردەوامن لە خوێندن و ئەوانەشی خوێندنیان بەسەركەوتوویی تەواو كردووە".
عەباس ئەكرەم ئاماژەی بەوەداوە "دوای نووسراوی وەزارەت، سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران ڕەزامەندی نیشاندا لەسەر خەرجكردنی بڕی 10 ملیۆن دۆلار بۆ خوێندكاران و دەرچووانی تواناسازی، و بە تەرخانكردنی ئەم بڕە پارەیە بەشێك لە كێشەی خوێندكاران و دەرچوانی تواناسازی چارەسەردەبێت".
ووتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی وتوشیەتی "وابڕیارە دوای تەواوبوونی ڕێوشوێنە پێویستەكان وەك قۆناغەكانی پێشوو دەستبكرێت بە دابەشكردنی ئەم بڕە پارەیە بەسەر خوێندكاران و دەرچوانی تواناسازیدا".

Paylas: