TR KU SO
FB X
Kurdistan

بە پێی بڕیارێک ئەنجوومەنی وەزیران ڕەزامەندی لەسەر بەرزکردنەوەی پلەی ئەفسەرانی پێشمەرگەی دەرکرد

سارا
Yazar
📅 11 Ocak 2021 21:00

پەیامی کورد     ...    بە پێی بڕیارێک ئەنجوومەنی وەزیران ڕەزامەندی لەسەر بەرزکردنەوەی پلەی ئەفسەرانی پێشمەرگەی دەرکرد 

جێگری سوپاسالاری ھێزی پێشمەرگە بۆ ئۆپراسیۆنەکان لە وەزارەتی پێشمەرگە رایدەگەێنێت ، دوای ناردنی لیستی ناوی ئەفسەرانی پێشمەرگە بۆ پلەبەرزکردنەوە، لە ئێستادا ئەنجوومەنی وەزیران رەزامەندی لەسەر داوە و بۆ وەزارەتی پێشمەرگەی رەوانە کردووە، کە لە ساڵی ٢٠١٧وە بۆیان حیساب دەکرێت و ھەموو جۆرە پلەیەکی تێدایە و سەرجەم ئەفسەرانی پێشمەرگەش دەگرێتەوە.

لیوا قارەمان کەمال ، ڕایگەیاند : دوای ئەوەی لیستی پلەبەرزکردنەوەی ناوی ئەفسەرانی ھێزی پێشمەرگە ئاراستەی ئەنجوومەنی وەزیران کرا بۆ ساڵی ٢٠١٧، لە ئێستادا ئەنجوومەنی وەزیران رەزامەندی لەسەر داوە و بۆ وەزارەتی پێشمەرگەی ڕەوانە کردووە و دەست بە جێبەجێکردنی پلەبەرزکردنەوەی ئەو ئەفسەرانە دەکرێت، کە رەزامەندی لەسەر پلەبەرزکردنەوەیان دراوە.

ناوبراو ووتیشی: "دوای ئەوەی رەزامەندی درا لەسەر ناوەکانی ٢٠١٧، ئێستا سەرقاڵی ئامادەکارین بۆ ئامادەکردنی لیستی ناوەکانی ٢٠١٨ و ئەوانیش بۆ ئەنجوومەنی وەزیران رەوانە دەکەین، بۆ ئەوەی ئەنجوومەنی وەزیران رەزامەندیی لەسەر ئەوانیش بدات".

کەمال باسی لەوەش کرد، ئەو پلەبەرزکردنەوەیە ھەموو ھێزی پێشمەرگە دەگرێتەوە، ئەوانەی ناو وەزارەت و یەکەکانی ٧٠و٨٠ و ھێزەکانی زێرەڤانی و ھێزەکانی فریاکەوتنیش، جا لە پلەی ملازم تا دوایین پلە لەو لیستەی گەڕاوەتەوە، تێیدایە.

دەشڵێ، ئەوانەی ناویان گەڕاوەتەوە بۆ پلەبەرزکردنەوە، لە ساڵی ٢٠١٧وە بۆیان حیساب دەکرێت.

Paylas: