TR KU SO
FB X
Kurdistan

بە بڕیاری وەزیری ناوخۆ ئەو کەسانەی ڕێگیر بوونە لە هاوردەکردنی گاز دەدرێنە دادگا

سارا
Yazar
📅 03 Şubat 2020 19:01

پەیامی کورد   ...   رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێم ئاشكرایكرد، پۆلیسی نەوت و گاز راسپێردراوە بۆ پاراستنی كێڵگەی گاز لە گەرمیان.
وەزیری ناوخۆی حكومەت هەرێم لەبارەی كێشەی گازی شل قسەی بۆ رۆژنامەنووسان كرد، رایگەیاند، لەسەر بڕیاری مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەت، پۆلیسی نەوت و گاز راسپێردراوە كێڵگەی غازی گەرمیان و كارمەندانی كۆمپانیای گواستنەوەی گازى شل بپارێزن.
رێبەر ئەحمەد هەروەها ڕایگەیاند : "سەرپێچیكاران ڕووبەڕووی یاسا دەكرێنەوە و دەدرێنە دادگا". 

Paylas: